(ABNA24.com) وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕایگەیاند: ئاستی باڵای بەرەڤانی و ھەڵمەت بردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران زاتی ھەرجۆرە دەست درێژکارییەکی سەربازیی لە دوژمنان سەندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا،ئەمیری سەرتیپ « ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانیی ئێران، بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی سەربازی و بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە گرینگترین تەوەرەکانی ستراتژیای سەربازی بۆ بەربەرەکانێی دژی ھەڕەشەکان زانی و وتیشی: دژایەتی و دوژمنیی نیزامی پاوانخوازو ملھوڕ لەگەڵ ئێران لە بەر چەشنی نیزامی سیاسیی ئێران واتە کۆماری ئیسلامی ئێران و تایبەتمەندیی ئەوبەر بوونی واتە بەرپەرچ دانەوەی زاڵیەتی خوازان و پێوەنەبەسترانی بە زلھێزەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.
سەرتیپ « ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشی تاقمە تیرۆریستییەکانی وەک داعش بۆ سەر سووریاو عێراق وتی: ڕۆژئاواییەکان و بە تایبەت ئەمریکییەکان و لایەنگرە ناوچەییەکانی داعش قەت پێیان وا نەبوو کە بەو ھەموو داکۆکی و پشتیوانییە ماددی و پڕوپاگەندەییە ئەو دڕندە تیرۆریستانە بەو ئاسانییە لە بەر یەک ھەڵوەشێنەوەو بتوێنەوە.
وەزیری بەرەڤانیی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکاو لایەنگرەکانی بە پێکھێنانی داعش بەدووی دروست کردنی لوویەکی شێرپەنجەیی دیکەی وەک ڕژێمی دڕندەکاری زایونی لە ناخی وڵاتێکی موسڵماندا بوون، وتیشی: ھەر چەشنە پیلان و بەرنامەیەکی نەگریسانە بە ڕۆڵگێڕان و ئامادە بوونی ئێران ھەرە لە ئێستاوە شکست دێنێ.
سەرتیپ « ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانیی ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوژمنانی ئێران بە تایبەت ئەمریکاو زایونییەکان ھەر ڕووداوێکی ناوچەکە بۆ وێنە تەقینەوەی چەن نەوتھەڵگرێک لە بەندەری فەجیرەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ بوختان ھەڵبەستن و چەواشەکاریی سیاسیی دژی ئێران دەقۆزنەوە، وتیشی: بەرژەوەندیی دوژمنان لە ناوچەکەدا سەرەڕای پێکھێنانی ئاژاوەو بشێوی و ئێران ترسێن کردن، لە فرۆشتنی چەک و چۆڵ و تاڵان و بڕۆی سامانی ناوچەکەو بەتایبەتی لە بیر بردنەوەی کێشەی فەلەستینە.
/129